شەوی ڕابردوو ماڵی كرێكارێك لە گەڕەكی ١٢٠ی خوار تانجەرۆی شاری سلێمانی بە هۆی لافاوێكی زۆرەوە زیانێكی گەورەیان پێگەشت و هیچ كەل وپەلێكی ناوماڵیان بۆ دەرنەچووە.
(ڕ.ح) خاوەن ماڵەكە كە پیشەی كرێكارە و خاوەنی چوار سەرخێزانە بە دڵێكی تەنگ و بەچاوی پڕ فرمێسكەوە ڕایگەیاند، بەكرێكاری خانوەیەكی بێ تاپۆمان لە ١٢٠ كڕی زۆر دڵمان پێ خۆش بوو پارساڵ لەم كاتەدا بە هۆی شۆرتی كارەباوە هەموو ماڵەكەم سوتا و ماڵی خێرخوازان و كەس و كار ئاوەدان بێت چاكیان كردوە.
وتیشی ،”سوپاس بۆ خودا ، وا ئەمساڵیش بەهۆی لافاوەوە دیسان ماڵمان لێ شێوایەوە و سەرگردان بووینەوە و هیچمان بەساخی بۆ دەرنەچووە”.
ڕاشیگەیاند، خێزان و منداڵەكانی دوای ٤ سەعات ڕزگاركراون ،داواكارە لایەنی پەیوەندیدار بەدەمیانەوە بچێت و سوپاسی دراوسێكانیشی كرد، كە بەدەم هاواركردنیانەوە ڕۆشتون لە خنكان ڕزگاریان كردوون .
تۆڕی میدیایی (خەڵك) هاوكارە و لە ڕێگەی ژمارە موبایلی ( 07701500397) خێرخوازان دەتوانن هاوكاری ئەو خێزانە لێقەوماوە بكەن .