هەفتەی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەكاتەوە



دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق، پێشبینی كەشوهەوا دەكات بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو، بەپێی پێشبینییەكانیش لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بارانبارین دەستپێدەكاتەوە.

بەپێی خشتەیەك كە لەلایەن دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لە یەك شەممە و دوو شەممەی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەكاتەوە و چەند ناوچەیەكی وڵات دەگرێتەوە”.

كەشناسی عیراقی پێشبینی دەكات، لە یەك شەممەی داهاتوودا لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نیمچە هەور بێت و نمە بارانیش لە چەند ناوچەیەكدا ببارێت، لە ڕۆژی دوو شەممە بە هەمان شێوە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و نمە باران لە ناوچە جیاجیاكان دەبارێت، لە هەندێك ناوچەشدا بارانی مامناوەند و بەلێزمە دەبارێت.

لە دوێنێوە شەپۆلێكی بارانبارین چەند ناوچەیەكی كوردستانی گرتووەتەوە و ڕێژەیەكی زۆری باران لەو ناوچانەدا باریوە، بۆ خۆلادان لە مەترسییەكانی لافا و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، پەروەردەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆیان كردە پشوو.

 

 

 

بەوێنە؛ بەهۆی لافاوەوە ماڵێك لە گەڕەكی ١٢٠ی سلێمانی زیانێكی زۆریان پێگەشتووە
پێت بەوێنە؛ بەهۆی لافاوەوە ماڵێك لە گەڕەكی ١٢٠ی سلێمانی زیانێكی زۆریان پێگەشتووە
كەركوك، دایكێك و دوو منداڵ بەهۆی بارانەوە گیانیان لەدەستدا
دوات كەركوك، دایكێك و دوو منداڵ بەهۆی بارانەوە گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر