كەركوك، دایكێك و دوو منداڵ بەهۆی بارانەوە گیانیان لەدەستدا



لە گوندێكی سنووری پارێزگای كەركوك، بەهۆی بارینی بەخوڕەوە، خانوویەك روِوخا و بووە مایەی گیان لەدەستدانی دایك و دوو منداڵی.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ئەنجامی بارانی بەخوڕەوە لە گوندی باجوانی سەر بە پارێزگای كەركوك، خانوویەكی قوڕ بەسەر خێزانێكدا ڕووخاوە و و بەهۆیەوە ‌و دایكێك و دوو منداڵی كە كوڕ و كچێك بوون، گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی هەواڵ، دایكەكە تەمەنی 40 ساڵان بووە و دوو منداڵەكەشی تەمەنیان چوار ساڵان و دوو ساڵان بووە.

لە دوێنێوە شەپۆلێكی بارانبارین چەند ناوچەیەكی كوردستانی گرتووەتەوە و ڕێژەیەكی زۆری باران لەو ناوچانەدا باریوە، بۆ خۆلادان لە مەترسییەكانی لافا و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، پەروەردەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆیان كردە پشوو.

هەفتەی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەكاتەوە
پێت هەفتەی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەكاتەوە
بەرەی توركمانی بۆ حزبە كوردستانییەكان: ناكۆكییەكانی خۆتان لەئێمە دوورخەنەوە
دوات بەرەی توركمانی بۆ حزبە كوردستانییەكان: ناكۆكییەكانی خۆتان لەئێمە دوورخەنەوە
پەیوەنیدر