بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كاكە حەمە كۆبووەوە



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كرد و دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێم و عیراق، یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد تاوتوێكران و چارەسەركردنی كێشەكان لەڕێی دیالۆگ و گفتوگۆی بونیادنەرانەوە جەختیلێكرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كرد و دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێم و عیراق، یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد تاوتوێكران و چارەسەركردنی كێشەكان لەڕێی دیالۆگ و گفتوگۆی بونیادنەرانەوە جەختیلێكرایەوە.

هاوكات، پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و هەردوولا هاوڕابوون هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت و بەدیهێنەری خواستی هەموولایەك بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتی بۆ یەكڕیزیی نیشتمانی و چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاندووە، كە ناكۆكییەكان خزمەت بە دۆخی كوردستان ناكەن و پێویستە هەنگاوەكانمان بە ئاڕاستەی قووڵكردنەوەی تەبایی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بێت بۆ هاوڵاتیان.

خەڵك؛ زانیاری لەسەر شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین بڵاودەكاتەوە
پێت خەڵك؛ زانیاری لەسەر شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین بڵاودەكاتەوە
كاتی یاریی كلاسیكۆ گۆڕانكاریی بەسەردا هات
دوات كاتی یاریی كلاسیكۆ گۆڕانكاریی بەسەردا هات
پەیوەنیدر