مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق كۆبۆوە



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق كۆبۆوە و هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بەدیهاتنی سەقامگیری و پابەندبوون بە دەستوور و قووڵكردنی چەمكی هاوبەشی ئاڵوگۆڕ كرد.

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ چوار شەممە 8ی 3ی 2023 لە شاری هەولێر مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ بەڕێز فائق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق كۆبۆوە و لەو دیدارێكدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بەدیهاتنی سەقامگیری و پابەندبوون بە دەستوور و قووڵكردنی چەمكی هاوبەشی ئاڵوگۆڕ كرد.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ڕێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان و جێبەجێكردنی بەرنامەكانی حكوومەتی عێراق، هەروەها جەختیش لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و دەستەڵاتی دادوەری و دامەزراوەكانی تری عێراقی فیدڕاڵ كرایەوە.

ئەو بەشەخۆراكەی زیاد دەكرێت هەرێم دەگرێتەوە؟
پێت ئەو بەشەخۆراكەی زیاد دەكرێت هەرێم دەگرێتەوە؟
قیستی مانگانەی پرۆژەی نیشتەجێبوون كەم دەكرێتەوە
دوات قیستی مانگانەی پرۆژەی نیشتەجێبوون كەم دەكرێتەوە
پەیوەنیدر