بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەمەستی كەمكردنەوەی ئەركی سەرشانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سوودمەندی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی قەڵای شێروانە لە ڕزگاری بڕیاردرا بە كەمكردنەوەی قیستی مانگانەی ئەو پڕۆژەیە لەسەر بەشداربووانی .
هونەر محمود، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان لەگەڵ نوێنەری یەكێتی مامۆستایان و یەكێتی فەرمانبەران ئەمڕۆ چوار شەممە 2023/3/8 لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی لەگەڵ نوێنەری یەكێتی مامۆستایان و یەكێتی فەرمانبەران لقی گەرمیان و نوێنەری كۆمپانیای گاردینا (پرۆژەی قەڵای شێروانە ستی) كۆبووە، ئامانج لە كۆبوونەوەكەش كەمكردنەوەی قیستی مانگانەی پڕۆژەی قەڵای شێروانە ستی بوو .
لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیاندا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری كۆمپانیای گاردینیا و یەكێتی مامۆستایان و فەرمانبەران لە چەند خاڵێكدا ڕونكردنەوەیەكیان سەبارەت بە هەماهەنگی لێكتێگەیشتنی نێوان كۆمپانیای جێبەجێكار و نوێنەری بەشەداربووانی پڕۆژەكە سەبارەت بەكەمكردنەوەی قیستی مانگانەی پرۆژەكە پاپەندبوونی هەردوولا خرایەڕوو.
هاوكات بڕیارە دواتر كۆنووسی لێك تێگەشتنی هەردوولا بە نوسراوێك ئاڕاستەی بەڕێوەبەراتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان دەكرێت .