دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی كۆبوونەوە و لە كۆبونەوەیەكی ئەرێنیدا لێكتێگەیشتنی هاوبەش هەبووە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن .
هەر دوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ چوار شەممە 8ی 3ی 2023 لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبووەوە و لێكتێگەیشتنی هاوبەش هەبووە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە نوێنەرانی هەردوولا لەپەڕلەمان دەست بە هەنگاوە یاساییەكان دەكەن، بە ڕەچاوكردن و لەبەرچاوگرتنی بۆچوونی لایەنە سیاسییەكانیتر و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێكهاتەكانی كوردستان خاوەن ئیرادەی خۆیانن.