بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، كە ئەمڕۆ 8ی مارسە، وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕێز و سوپاس دەداتە سەرجەم كارمەندانی سەر بە وەزارەتەكەی.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە گشتاندنێكدا، ڕێز و سوپاس دەداتە سەرجەم كارمەندانی تەندروستی بە پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی كارگێڕییەوە.
وەك لە ڕێز و سوپاسەكەدا هاتووە، “بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان و بەبۆنەی ڕاگەیاندنی بەغدا وەك پایتەختی ژنانی عەرەبی و وەك ڕێزلێنانێك بۆ ئەو هەوڵ و ماندووبوونەی كارمەندانی ژن لە سوپاسی سپی دەیدەن لە گەشەسەندن و بنیاتنانی كۆمەڵگە ئەو ڕێز و سوپاسە ئاڕاستەی سەرجەم كارمەندان دەكەین”.