لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا بارودۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان زۆر دژوار بوو
بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی هەنگاو، لە ئاداری ٢٠٢٢ هەتا ئاداری ٢٠٢٣، لانی كەم ٢٤٥ چالاكی ژن لەلایەن ناوەندە حكوومییەكانی ئێرانەوە دەستبەسەركراون یان ڕفێندراون. هەروەها دەزگای دادی كۆماری ئیسلامی ئێران سزای بەندكران و سێدارەی بەسەر لانی كەم ٣٠ چالاكی ژندا سەپاندووە و هەروەها لەم ماوەدا، لانی كەم ٢٥ژن لە شارەكانی كوردستان كوژراون.
دەستبەسەركرانی ٢٤٥ چالاكی مەدەنیی ژن
لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لانی كەم ٢٤٥ چالاكی ژنی كورد لە سەرتاسەری شارەكانی كوردستان و شارەكانی دیكەی ئێران لەلایەن ناوەندە حكوومییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەركراون، كە هۆكاری دەستبەسەركرانی زۆربەی ئەم كەسانە بەهۆی چالاكی سیاسییەوە بووە. بە تۆماركردنی ١٣٧ حاڵەت پارێزگای سنە زۆرترین حاڵەتی دەستبەسەركرانی هەبووە.
هۆكاری دەستبەسەركران
چالاكی سیاسیی؛ ٢١ حاڵەت بەرانبەر ٨.٥٪ی كۆی گشتی.
چالاكی مەدەنی؛ ٣ حاڵەت بەرانبەر بە ١.٥٪ كۆی گشتی.
شۆڕشی ژینا؛ ٢٢١ حاڵەت بەرانبەر بە ٩٠٪ی كۆی گشتی.
پۆڵێنبەندی بەپێی پارێزگاكان
پارێزگای سنە؛ ١٣٧ حاڵەت
پارێزگای ئورمیە؛ ٣٩ حاڵەت
پارێزگای كرماشان؛ ٢٥ حاڵەت
پارێزگای ئیلام؛ ٢٤ حاڵەت
شارەكانی دیكەی ئێران؛ ٢٠ حاڵەت
سەپاندنی سزای ٧٧ ساڵ بەندكران بەسەر چالاكانی ژن
لە ئادارب ٢٠٢٢ەوە هەتا ئاداری ٢٠٢٣ لانی كەم ٣٠ چالاكی ژن بە تۆمەتی چالاكی سیاسیی، بەشداری لە ڕاپەڕینی ژینا و چالاكی مەدەنی لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٧٧ ساڵ و ٢ مانگ بەندكرانیان بەسەردا سەپێندراوە و دوو چالاكی LGBTQیش سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
تۆماركرانی ٢٥ حاڵەتی كوشتنی ژنان
لە ٨ی ئادار ٢٠٢٢ەوە هەتا ٨ی ئاداری ٢٠٢٣ لانی كەم ٢٥ ژن لە شارەكانی كوردستاندا كوژراون.
-كرماشان ٨ حاڵەت.
-سنە ٧ حاڵەت.
– ئیلام ٥ حاڵەت.
– ئورمیە ٥ حاڵەتی.