باران بە لێزمە دەبارێت



بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی باران بارین بەشێكی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و پاشان دەگۆڕێت بۆ بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمرۆ لە ئێوارە كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو بەشێك لە پارێزگای كركووك و ئیدارەی گەرمیان .

باس لە ئەوەش كراوە، سەرەتا باران بارین مامناوەند دەبێت پاشان شێوازی دابارین دەگۆڕێت بۆ لێزمە بارانی بەردەوام و هەورە تریشقە كاریگەری ئەم شەپۆڵی باران بارینە تا رۆژی پێنج شەممە كاتەكانی نیوەڕۆ بەردەوامی دەبێت .

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، زۆرترین ڕێژەی دابارین لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە دەبێت لەسەر سەنتەری پارێزگای سلێمانی و قەزاو ناحیەكانی وەك چوارتا بەرزنجە ماوەت چەمچەماڵ تاسڵوجە سەنگاو قەرەداغ پێنجوێن، بەشێك لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان لەكاتی باران بارین بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت، ڕۆژی پێنج شەممە كاریگەری  شەپۆلەكە كۆتايی دێت.

 

خۆپیشاندانەكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیانپێكردەوە
پێت خۆپیشاندانەكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیانپێكردەوە
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: پشتیوانی هەرێم دەكەین
دوات وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: پشتیوانی هەرێم دەكەین
پەیوەنیدر