وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌رپرس نییه له دواكه‌وتنی مووچه‌ی 68 فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنی مووچه‌ی 68 فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، كه پێشتر مووچه‌كانیان له سه‌ر داهاتی كه‌په‌ك خه‌رج ده‌كرا بڵاوكرده‌وه.
وەزارەتەکە لە روونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە:”تا ئێستا نوسراوەکەیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی نەگەیشتووەتە وەزارەتی دارایی و ئابووری تا کاری پێویستی لەسەر بکرێت، لەبەر ئەو هۆکارە بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لەوەزارەتی دارایی و ئابوری بەرپرسیار نییە لە دواکەوتنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە.