عیراق بۆ قۆناغی داهاتووی جامی ئاسیا سەركەوت



لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕی سێیەم و كۆتایی جامی ئاسیا بۆ خوار 20 ساڵان كە لە ئۆزبەكستان بەڕێوەدەچن، هەڵبژاردەی لاوانی عیراق بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ هەڵبژاردەی سوریادا یەكسانبوون.

گۆڵەكەی عیراق لەلایەن حەیدەر عەبدولكەریمەوە لە خولەكی 16 تۆماركرا، گۆڵەكەی سوریاش لە خولەكی 5ی كاتی زیادكراودا لەلایەن زەكەریا ڕەمەزانەوە تۆماركرا.

وێڕای كسانبوون لەگەڵ سوریا، هەڵبژاردەی لاوانی عیراق، سەركەوتنی بۆ چارەكی كۆتایی جامی ئاسیا مسۆگەر كرد، پاش ئەوەی ڕووبەڕووبوونەوەكەی ئۆزبەكستان و ئیندۆنیسیا بە یەكسان بوون و بەبێ‌ گۆڵ كۆتایی هات.

 

لای ئێمە پەروەردە زۆر لە نەوت و گاز گرنگترە!
پێت لای ئێمە پەروەردە زۆر لە نەوت و گاز گرنگترە!
خەڵك، زانیاری لەبارەی گەیشتنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم ئاشكرا دەكات
دوات خەڵك، زانیاری لەبارەی گەیشتنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم ئاشكرا دەكات
پەیوەنیدر