بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە ئەو تۆمەتبارەی لە چاكسازی نەوجەوانانی هەولێر هەڵهاتبوو، دەستگیر كرایەوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارە نەوجەوانەی دوێنێ لە بەرێوەبەرایەتی چاكسازی نەوجەوانان ھەڵھاتبوو لەلایەن ھێزەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێرەوە دەستگیر كرایەوە.
ڕاشیگەیاند، تۆمەتباری ناوبراو بەپێی مادە یاساییەكانی (٤٤٦،٤١٢)ی یاسای سزادان دواكرابوو.