کەشناسی: بارانی بەلێزمە بەردەوام دەبێت



خەڵک-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کەشی ئێستای هەرێمی کوردستان بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو و باراناوییە لە زۆربەی ناوچەکان باران بارینی پچڕ پچڕ و لێزمە باران دەبارێت .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیهەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پێشبینى دەکرێ بۆ ئەمشەو باران بارین بەشێوەى نمە باران و بارانى مام ناوەند بە پچڕ پچڕی بەردەوام بێت وە هەندێ جار ئاستى باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی وە لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری باران بارین زیاترە .

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێن لافاو دروست بووە و ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروست بووە.

بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی ئەمڕۆی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان:-

زلهێزەکان کەشوهەوا پشتگوێ دەخەن و خەرجی سەربازییان زیاد دەکەن
پێت زلهێزەکان کەشوهەوا پشتگوێ دەخەن و خەرجی سەربازییان زیاد دەکەن
دوا مۆڵەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو جارێكی دیكە دیاریكرایەوە
دوات دوا مۆڵەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو جارێكی دیكە دیاریكرایەوە