بەرپرسێکی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە، کە زیانەکانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکانی تورکیا لە ١٠٠ ملیار دۆلار تێدەپەڕێت.
لویزا فێنتۆن، بەرپرسی بەرنامەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەشێوەی ڤیدیۆیی لە غازی عەنتابی تورکیاوە ڕایگەیاند، “لەو حیساباتانەی تا ئێستا کراون، ڕوونە کە ئەو زیانانەی تا ئێستا حكومەت پێی گەیشتووە و لەلایەن هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانەوە پشتڕاستکراوەتەوە، لە 100 ملیار دۆلار تێدەپەڕێت”.
ڕاشیگەیاند، “ئەو ئامارە سەرەتاییە دەکرێتە بنەما بۆ کۆنفرانسی خێرخوازان بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە تورکیا و سوریا، کە لە 16ی ئازار لە برۆکسل و بەلجیکا بەڕێوەدەچێت”.
لە سەرەتای مانگی شوباتدا دوو بوومەلەرزەی وێرانكەر ناوچەكانی توركیا و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە سەدان باڵەخانە ڕووخاون و زیاتر لە 50 هەزار كەس كوژراون و زیاتر لە 100 هەزار كەس بریندار بوون و دوای ئەوەش زیاتر لە 6 هەزار پاشلەرزەی دیكە ڕوویانداوە.