بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری توند بە تەواوی ناوچەکانی گەرمیان دەدات لە ئەگەری دروست بوونی لافاو.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاندن ئەگەر هەیە درەنگانێکی ئێوارەی چوار شەممە و شەوی چوار شەممە لەسەر پێنج شەممە و ڕۆژی پێنج شەممە تاوەکو شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی بارانی بەخوڕ و لافاو سەرجەم چەم و دۆڵ و ناوچه نزماییەکانی گەرمیان بگرێتەوە.
ڕاشیگەیاند، داواکارین لە هاووڵاتیان لەو ماوەیەدا ئاگاداری خۆیان بن و بەهیچ شێوەیەک ڕێگا خاکیەکان بەکارمەهێنن.
ئەو شارەزایەی كەشناسی داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەكات، “ئامادەکاری جدی بکەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو”.
دەشڵێت: “ئەگەر هەیه هەندێ ناوچەی گەرمیان لەماوەی تەنها 24 کاتژمێردا زیاتر له 100 ملم باران ببارێت.