بانكی ناوەندی زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە



بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، تائێستاش بەشێوەی چاوەڕوانكراو دانەبەزیوە و لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 216 ملیۆن و 705 هەزار و 556 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 63 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 153 ملیۆن و 605 هەزار و 556 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 16 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 23 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 155 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.
ئێوارەی سێ‌ شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 158 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

وەزارەتی پەروەردە دەستپێشخەرییەك ڕادەگەیەنێت
پێت وەزارەتی پەروەردە دەستپێشخەرییەك ڕادەگەیەنێت
ئۆستن: لەگەڵ پێشمەرگە و سووپا ڕووبەڕووی تیرۆر بووینەوە
دوات ئۆستن: لەگەڵ پێشمەرگە و سووپا ڕووبەڕووی تیرۆر بووینەوە
پەیوەنیدر