ئۆستن: لەگەڵ پێشمەرگە و سووپا ڕووبەڕووی تیرۆر بووینەوە



 

وەزیری بەرگریی ئەمریكا : ھێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە توانای باشیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەدەستھێناوە

وەزیری بەرگریی ئەمریكا، لۆید ئۆستن رایگەیاند ھێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە توانای باشیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەدەستھێناوە.

ئەم قسەیەی لۆید ئۆستن لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ھات كە ئەمڕۆ سێشەممە، لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ عێراق لە بنكەی سەربازیی “ڤیكتۆریا”ی تایبەت بە ھێزەكانی ئەمریكا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ئەنجامی دا.

وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند “خۆشحاڵم جارێكی دیكە سەردانی عێراق دەكەینەوە، ھاریكاریی بەرگرییمان لەگەڵ عێراق دژ بە داعش بنەمای پتەوتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان واشنتۆن و بەغدایە”.

ئاماژەی بەوەشدا، بوونی ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لەسەر داوای حكوومەتی عێراقە “لەئێستادا لە عێراق، رۆڵی راوێژكاریی دەگێڕێن و ھێزەكانمان سەرنجیان لەسەر ئەركی شكستپێھانی داعشە”.

دەشڵێت: “ئەنجامدانی ھەر ھێرشێك بۆ سەر ھێزەكانمان، جەنگی دژ بە داعش لە عێراق لەناودەبات، لە پاڵپشتیكردنی ھاوبەش و ھاوپەیمانەكانمان بۆ لەناوبردنی یەكجاری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بەردەوام دەبین “.

وەزیری بەرگریی ئەمریكا، راشیگەیاند ھێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە توانای باشیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەدەستھێناوە و لە كاركردن لە پێناو پتەوتركردنی سەقامگیریی، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە عێراقدا بەردەوام دەبن.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە چوارچێوەی گەشتەكەیدا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە بەغدا و ھێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق بەسەركردەوە.

وەزیری بەرگریی ئەمریكا دوای بەسەركردنەوەی ھێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەدا، بەرەو عێراقێكی ئاسایش، سەقامگیر و خاوەن سەروەریی ھەنگاو دەنێین، ئامانج لە سەردانەكەم بۆ بەغدا، جەختكردنەوەیە لەسەر پتەوتركردنی ھاوبەشی ستراتیجیی نێوان ئەمریكا و عێراق.

وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە میانی سەردانەكەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی كۆبووەوە و بە دووقۆڵی ژمارەیەك پرسی گرنگیان تاووتوێكرد.

چاوەڕان دەكرێت وەزیری بەرگریی ئەمریكا، دوای بەغدا، سەردانی ھەولێر بكات و لە میانیدا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

دوێنێ دووشەممە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، ئۆستن گەشتێك بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدەدات كە لە میانیدا دڵنیایی ئەوە بە وڵاتانی ناوچەكە دەدات كە واشنتۆن رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی لەبیرنەكردووە و لە ناوچەكەدا دەمێنێتەوە.

بانكی ناوەندی زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
پێت بانكی ناوەندی زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
ڕێڕەوێک بۆ قاچاخچییەکان دەکرێتەوە
دوات ڕێڕەوێک بۆ قاچاخچییەکان دەکرێتەوە
پەیوەنیدر