نرخی دۆلار بەرز بووەوە



ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقیدا بەرز بووەوە و لە بازاڕەكانی هەرێم 100 دۆلار بە 158 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و بەراورد بە دوێنێ 44 ملیۆن دۆلار زیاتر خراوەتە بازاڕەكانەوە، بەڵام بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمدا بەرزبووەوە و نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم بە 158 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

یادگار حەسەن، لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 158 هەزار دینار لە بازاڕدا مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەوە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و بەراورد بە دوێنێ 44 ملیۆن دۆلار زیاتر خراوەتە بازاڕەكانەوە.

بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕی 216 ملیۆن 705 هەزار و 558 دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو ڕێژەیە 63 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاشە و 153 ملیۆن و 605 هەزار و 558 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەیە.

لە كۆتایی ساڵی ڕابردووە وە بەهای دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلار ناجێگیرە، حكومەتی عێراق لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ جێگیركردنی بەهاكەی، بەڵام هەتا ئێستا نەیتوانیوە ئەوە بكات، بەبڕوای شارەزایانی ئابووریش هەوڵەكانی حكومەتی عێراق سەر زارەكین و بەكردار هەوڵی بۆ نەداوە.

هەڵكشان و داكشانی بەهای دۆلار لە عێراق و هەرێمی كوردستان زیانی زۆری بە هاووڵاتییان گەیاندووە بەو پێیەی مامەڵەكانی ڕۆژانەی ناو بازاڕ بە دۆلار دەكرێت و فرۆشیارانیش لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاردا نرخی كاڵاكان بەرز دەكەنەوە، ئەوەش بارگرانی بۆ سەر شانی هاوولاتییان دروستكردووە سەرەڕای چەندین گرفتی دیكە كە بەرۆكی هاووڵاتییانیان گرتووە.

ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەرەو گرژی دەڕواتەوە
پێت ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەرەو گرژی دەڕواتەوە
لە هەولێر خۆپیشاندانە
دوات لە هەولێر خۆپیشاندانە
پەیوەنیدر