لەبەردەم وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، ژمارەیەك خوێندكاری دەرەكی پۆلی ١٢ی ئامادەیی خۆپێشاندانیان ئەنجامدا و داوا دەكەن بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەهەرێم جێبەجێ بكرێت.
لەیاداشتێكدا خوێندكارانی دەرەكی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ڕایدەگەیەنن، داواكارین لە وەزارەتی پەروەردە ڕەچاوی باروودۆخی كۆمەڵایەتی و ئابووری خوێندكارانی دەرەكی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بكرێت و داواكارین هەر خوێندكارێك ١٠ نمرەی پێبدرێت، چونكە ئێمە خاوەن پیشەی ترین و زۆربەمان خێزاندارین نەمان توانیوە بەباشی بخوێنین، بەڵام بۆ بەشداری بكەین لەئەزموونەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و گەڕانەوە بۆ خوێندن بە پەرۆشین.
دەشڵێن، داواكارین لەوەزیری پەروەرده تواناو و ماندووبونمان لەبەرچاو بگرێت، هەروەك مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەت دەڵێت گەنجان پشت بەتواناكانی خۆیان ببەستن.
باس لەوەش دەكەن، بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و گەڕانەوە بۆ خوێندن وەزارەتی پەروەردەی عیراق ١٠ نمرە دەدات بەو خوێندكارانەی دووبارە دەگەڕێنەوە بۆ خوێندن.