چوار خوێندکار ٢٠ مسقاڵ ئاڵتونیان گەڕاندەوە بۆ خاوەنەکەی



چوار خوێندکاری خوێندنگەیەک لە قەرەداغ دوای ئەوەی ٢٠ مسقاڵ زێڕ دەدۆزنەوە دەیگەڕێننەوە بۆ خاوەنەکەی.

خوێندنگەی گەڕە زیل لە قەزای قەرەداغ بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی شاری سلێمانی و ناوچەکانی کوردستان ڕوویان لە سنوری ناوچەی قەرەداغ بۆ گەشت و سەیران کرد، خێزانێک پاش ئەوەی گەشتی خۆیان دەکەن بۆ ئێوارە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام لە بیری دەکەن بڕی (٢٠ مسقاڵ) ئاڵتون لە ناو جانتاکەیاندا دەبێت و لەگەل خۆڵ و پاشماوەکانی گەشتەکەیان لە شوێنی سەیران و گەشتەکەیان فڕێیان داوە.

خوێندنگاکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ چوار خوێندکاری دەست پاکی خوێندنگەکەی ئێمە جانتاکە دەدۆزنەوە و دەبینن سیمکارتێکی تێدایە، ڕاستەوخۆ دەیکەنە موبایلەکەیانەوە بۆ ئەوەی یەکێک لە خاوەنی جانتاکە تەلەفونیان بۆ بکات، تاوەکو بۆیان بگەڕێننەوە، خۆش بەختانە خاوەنی ئاڵتون و جانتاکە تەلەفونیان بۆ دەکەن و ئەمانیش بە دڵخۆشی و ڕێزەوە بۆیان دەگەڕێنەوە بەبێ کەم و زیاد.‎

خوێندنگەکە سوپاسی خوێندکارەکان دەکات و ئاماژە بەوەدەکات،”جێگەی خۆیەتی بە ناوی خۆمان و کارگێڕی و مامۆستایانی خوێندنگەکەمانەوە زۆر سوپاس و دەست خۆشی لەو چوار خوێندکارە بکەین کە بە ڕاستی سەری خۆیان و ئێمەشیان بەرزکردەوە”.

 

ژنە كوردێكی بەندكراو لە زیندان گیانی لەدەستدا
پێشت ژنە كوردێكی بەندكراو لە زیندان گیانی لەدەستدا
بڕی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە
دواتر بڕی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار