ڕاپۆرتێكی ئیسپانی دەڵێت، كەریم بنزیمای فەرەنسایی كە ڕیاڵ مەدرید هەوڵدەدات بۆندەكەی بۆ نوێ بكاتەوە، بۆندێكی گەورەی پێشكەش كراوە، تا لە هاوینی داهاتوودا سانتیاگۆ برنابیۆ بەجێبهێڵێت.
تۆڕی “ریلیڤۆ”ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید هەست بە نیگەرانی دەكات بەرامبەر بە توانای نوێكردنەوەی بۆندەكەی بنزیما، پاش ئەوەی بۆندێكی گەورەی لەلایەن سعودییەكانەوە پێشكەش كرا كە لەلایەن “تۆڕەكەوە ناسنامەكەی دیاریی نەكراوە”.
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، پێرێز پێیوایە ئەو بۆندە داراییە گەورەیەی پێشكەش بە بنزیما كراوە، دەبێتە مایەی پاشەكشەكردنی لە نوێكردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید كە (لە كۆتایی ئەم وەرزەدا كۆتایی دێت) و ڕەنگە یانەكە بەجێبهێڵێت، دوای ئەوەی پێشتر خۆشحاڵی بە مانەوەی لە مەدرید دەربڕیبوو.