سبەینێ‌ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەگاتە بەغدا



ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ ئەنالینا بیربوك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێك دەگاتە بەغدا.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەحاف بە ئاژانسی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند”ئەنالینا بیربوك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، سبەینێ‌ سێ‌ شەممە سەردانی بەغدا دەكات، و چاوی بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە دەكەوێت”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق دەڵێت”وتوێژی فراوان لە چوارچێوەی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان، و بنیاتنانی هەلی هاوبەش لە كەرتە جیاجیاكان، لەوانە وزە و وەبەرهێنان بەڕێوەدەچێت “.

 

وەزیری دارایی هەرێم: لەگەڵ بەغدا ئەوپەڕی نەرمیمان نواندوە
پێشت وەزیری دارایی هەرێم: لەگەڵ بەغدا ئەوپەڕی نەرمیمان نواندوە
سعودییەكان بۆندێكی گەورە پێشكەش بە بنزیما دەكەن
دواتر سعودییەكان بۆندێكی گەورە پێشكەش بە بنزیما دەكەن
پەیوەندیدار