مەسعود بارزانی؛ جێگەی داخێكی زۆرە ڕاپەڕین بە حزبی دەكرێت



ماڵپەڕی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، جێگەی داخێكی زۆرە لەیادی ڕاپەڕیندا حزب و لایەنە سیاسیەكان و لایەنگرانیان هەوڵی ئەوە دەدەن، كە ئەو یادە بە حزبی بكەن و هەریەكە و بە جۆرێك لەجۆرەكان خۆی بە خاوەن و ئەنجامدەری ڕاپەڕین لە قەڵەم بدات.

ماڵپەڕی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان (بارەگای بارزانی) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ڕاپەڕین دەرئەنجامی یەكڕیزی و تێكۆشانی هەمەلایەنەی جەماوەر و لایەنەكانی ناو بەرەی كوردستانی و پێشمەرگە و ڕێكخستنە نهێنییەكان و سەرجەم چینوتوێژە جیاجیاكانی كوردستان و، درێژكراوەی خەباتێكی دوورودرێژ و بەردەوامی گەلی كوردستان بوو.

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
جێگەی داخێكی زۆرە لەیادی ڕاپەڕیندا حزب و لایەنە سیاسیەكان و لایەنگرانیان هەوڵی ئەوە دەدەن، كە ئەو یادە بە حزبی بكەن و هەریەكە و بە جۆرێك لە جۆرەكان خۆی بە خاوەن و ئەنجامدەری ڕاپەڕین لە قەڵەم بدات.
ڕاپەڕین دەرئەنجامی یەكڕیزی و تێكۆشانی هەمەلایەنەی جەماوەر و لایەنەكانی ناو بەرەی كوردستانی و پێشمەرگە و ڕێكخستنە نهێنییەكان و سەرجەم چینوتوێژە جیاجیاكانی كوردستان و، درێژكراوەی خەباتێكی دوورودرێژ و بەردەوامی گەلی كوردستان بوو.
پەیام و ئامانجەكانی ڕاپەڕین بەرز و گرانبەها و نیشتیمانی و نەتەوەیین و، نابێ بە حزبی و بچووك بكرێنەوە و لە مانا و جەوهەر بەتاڵ بكرێن. ڕاپەڕین بە ڕەنج و ماندووبوون و هەوڵی هەموو لایەك سەركەوت، بۆیە خاوەن و ئەنجامدەری ڕاستەقینەی ئەو ڕووداوە مەزنە، كوردستانە بە هەموو حزب و لایەن و كەسایەتی و هاووڵاتیانیەوە.
بارەگای بارزانی
6ی ئاداری 2023

داهاتە نانەوتییەكانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە نزیكەی 2 ملیار دینار بووە
پێت داهاتە نانەوتییەكانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە نزیكەی 2 ملیار دینار بووە
ئەمشەو بەراتە … لە ئیسلام و كلتوری كوردەواریدا چۆن باسكراوە؟
دوات ئەمشەو بەراتە … لە ئیسلام و كلتوری كوردەواریدا چۆن باسكراوە؟
پەیوەنیدر