عیراقییەكانی ئەڵمانیا دەگەڕێنەوە وڵاتەكەیان



باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا، پشتیوانی خۆی بۆ ئەو كۆچبەرە عیراقییانە دەردەبڕێت كە دەیانەوێت پیشەیەكیان هەبێت یان كارێكی تایبەت بە خۆیان دابمەزرێنن.

بەپێی تویتێك كە لەلایەن باڵیۆزخانەكەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكرایەوە”لەگەڵ باشبوونی ڕەوشی ئەمنی و ئابووری لە عیراق، زۆرێك لەو عیراقیانەی كۆچییان كردووە بۆ دەرەوە، بڕیاریاندا سەرلەنوێ‌ بگەڕێنەوە بۆ عیراق”.

هەر لە تویتەكەدا هاتووە”ئەڵمانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عيراق، یارمەتی ئەو عیراقیانە دەدات كە گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان لەڕووی دۆزینەوەی پیشە یان كارێكی تایبەت بە خۆیان، وێڕای پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دەروونی و كۆمەڵایەتی”.

لەم چەند ساڵەی دواییدا بەهۆی نالەباری ڕەوشی ئەمنی و ئابووری وڵات، ژمارەیەكی زۆر لە كۆچبەرانی عیراقی ڕوویان لە وڵاتی ئەڵمانیا كرد، بەپێی زانیارییە ڕ‌ۆژنامەوانییەكانیش زۆرێك لەو كۆچبەرانە لە ڕەوشێكی نالەباردا دەژین.

بانكی ناوەندی بڕیاری دیكە بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی دۆلار دەردەكات
پێت بانكی ناوەندی بڕیاری دیكە بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی دۆلار دەردەكات
ئێران؛ ئەو ژنانەی پێشێلكاری لە یاسای حیجابدا دەكەن سزا دەدرێن
دوات ئێران؛ ئەو ژنانەی پێشێلكاری لە یاسای حیجابدا دەكەن سزا دەدرێن
پەیوەنیدر