وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بەو خشتەیەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆتەوە بۆ دواخستنی مووچە بۆ هەفتەی داهاتوو ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو (شوبات) دیاری نه‌كراوه.
میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویانكردۆتەوە، وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو (شوبات)، به‌ڵام تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و مانگه دیاری نه‌كراوه.
سەرچاوەكە وتوشیەتی، “ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووته‌وه، گوایه ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو (8ـی ئاداری 2023)، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت، بێ بنه‌مایه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به وه‌زاره‌تی داراییه‌وه نییه”.
جەختیشی كردۆتەوە، “هه‌ر كاتێك ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوون، ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو (شوبات) بڵاوده‌كاته‌وه.”
بەپێی زانیارییەكان، دووسبەی چوار شەممە بە وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و سبەینێ خشتەی مووچە بلاودەكرێتەوە.
بەردەوام حكومەتی هەرێم لەسەر زاری وتەبێژەكەیەوە و وەزارەتی دارایی جەختیان لەوە كردۆتەوە، كە لە 25ی مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت، بەڵام ماوەی چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە دواخراوە بۆ 5ی مانگ و بە زیاتر لە 20 ڕۆژ دابەشكرداوە و ئەوە دوو مانگیشە كاتەكەی زیاتر دواخراوە بۆ 7 و 8ی مانگ.