سۆكت ڕیتەر، ئەفسەری خانەنشینی هەواڵگری سەر بە مارێنزی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا لەبواری پیشەسازییە سەربازییەكاندا زۆر دواكەوتووە لە ڕووسیا، بۆیە قسەكردن لەسەر دۆڕاندن و شكستی ڕووسیا دوورە لە ڕاستییەوە.
ڕیتەر، لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی “Judging Freedom” لەسەر یوتیوب ڕایگەیاند، ڕووسیا ڕۆژ و شەو چەك و تەقەمەنی بەرهەم دەهێنێت، بۆیە لەو ڕووەوە كێشەی نییە، بەپێچەوانەی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ).
بە وتەی ئەو ئەفسەرە خانەنشینە ئەمریكاییە:”لەئێستادا دەپرسم: چۆن پیشەسازی سەربازی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت ؟ ئێمە بە درێژایی 24 كاتژمێر چەك دروست دەكەین؟ ئایا كارگەی نوێ پەرەپێدەدەین؟ … بە دڵنیاییەوە نەخێر”.
ڕیتەر ڕەخنەی لە لێدوانە ئەمریكاییەكان گرت كە باس لە توانای واشنتن دەكەن سەبارەت بە شكستهێنانی ستراتیژی بە ڕووسیا و لەو بارەیەوە وتی، ویلایەتە یەكگرتووەكان لە هەمان كاتدا سورە لەسەر ئەوەی كە دەتوانێت سەركەوتنێكی ستراتیژی بەسەر مۆسكۆدا بەدیبهێنێت، ئەمەش ناكرێت.