بەشە ئاردێكی دیكە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە سبەینێوە دەست دەكەن بە دابەشكردنی بەشە ئاردی دووەمی ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتیاندا.

بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵەی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر فەرمانی نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەڵدەستن بە دابەشكردنی لیستی بریكارانی ئاردی بەشی دووەمی ساڵی 2023.

ڕاشیگەیاندووە، بریكارەكان دەتوانن لە سبەینێوە 7ی ئادار سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی لیستی بەشە ئارد.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ساڵی ڕابردوودا تەنها 4 بەشە ئارد بەسەر هاووڵاتیانی هەرێم دابەشكرا و لە عێراق 7 بەش دابەشكرا و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕێنرایەوە، كە گەنم كەم بووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ بڕیار دراوە هەموو مانگێك ئارد و بەشەخۆراك دابەش بكرێت.

بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان دابەش دەكرێت
پێت بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان دابەش دەكرێت
بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش لە بەرزبوونەوەدایە
دوات بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش لە بەرزبوونەوەدایە
پەیوەنیدر