بەشەبوودجەی هەرێم بەرامبەر بە نەوتە



” پشكی هەرێم لە بوودجە هەرچەندێك بێت بەبێ‌ ڕادەستكردنی نەوت یەك دینار نایەت”

بە وتەی ئەندامێكی پەڕلەمانی عێراق، پشكی هەرێم لە بوودجە هەرچەندێك بێت بەبێ‌ ڕادەستكردنی نەوت یەك دینار نایەت، چونكە بابەتەكە پەیوەستە بەڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت.
ماوەی دە ساڵە گفتوگۆكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر نەوت و بوودجە بەردەوامە، بەڵام هیچیان لێ‌ شین نەبووە، چونكە هەرێمی كوردستان پابەندی ڕادەستكردنی نەوت نەبووە، بەغداش ڕەوانەكردنی بەشەبوودجەی هەرێم بە ڕادەستكردنی نەوتەوە دەبەستێتەوە.

ئەندامێكی پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق ویستی پەسەندكردنی بوودجەی نییە و بەمەبەست دوایدەخات، چونكە پارەكەی پێدابین ناكرێت.

بەپێی وتەی سۆران عومەر، پەڕلەمانتاری عێراق، بوودجەی ئەمساڵی عێراق نزیكدەبێتەوە لە 200 تریلیۆن دینار و حكومەتی عێراقیش ئەو پارەیەی پێدابین ناكرێت، بۆیە بەمەبەست پەسەندكردنی دوادەخات و هێشتا بوودجەكە نەگەیشتووەتە ئەنجوومەنی وەزیران.

سۆران عومەر، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هێشتا پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق نەچووەتە ئەنجومەنی وەزیران، سەرەتا دەبێت بچێتە ئەوێ‌ دواتر دەچێتە پەڕلەمانی عێراق.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، هەست بەوە دەكرێت كە حكومەت بە ویستی خۆی و بەمەبەست نایەوێت بوودجە پەسەند بكرێت، چونكە بڕی دیاریكراو لە یاسای بوودجەی ئەمساڵ نزیك دەبێتەوە لە 200 تریلیۆن دینار، ئەو پارەیەیان پێدابین ناكرێت و دەیانەوێت چەند مانگێكی ئەمساڵ بەبێ‌ یاسای بوودجە تێبپەڕێت و حكومەت یەك لەسەر 12 ی ساڵی 2021 بەڕێبكات.

وتیشی، خەرجی سیادی چەندێك زۆربێت، پشكی هەرێم لە بوودجەدا كەمدەكات، ئێستا خەرجی سیادی هێندە زۆرە و زیادیكردووە لە بەشی بوودجەی هەرێم كەمیكردووە، گرنگ نییە پشكی هەرێم چەندە، بەڵكو گرنگ ئەوەیە حكومەتی هەرێم چەندێك پابەندە بە جێبەجێكردنی ئەو بڕگانەی كە پەیوەستن بە بوودجەوە، ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت و نەوت نەدات بە عێراق، ڕێژەی بەشە بوودجەی هەرێم لەسەدا بیستیش بێت یەك دینار بۆ هەرێم نایەت.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، تا ئێستا ڕێككەوتنی كۆتایی لەنێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بوودجە نەكراوە، تەنها لەسەر ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز لە گفتوگۆدان.

بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش لە بەرزبوونەوەدایە
پێت بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش لە بەرزبوونەوەدایە
سەرۆكوەزیرانی عێراق و بانكی نێودەوڵەتی كۆبوونەوە
دوات سەرۆكوەزیرانی عێراق و بانكی نێودەوڵەتی كۆبوونەوە
پەیوەنیدر