دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، دەنگی ئەو تەقینەوانەی کە لە سنووری هەولێر دەبیسترێت مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانانە.
دژە تیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی لە بارەی دەنگە بەهێزەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە دەنگی ئەو تەقینەوانەی کە لە سنووری پارێزگای هەولێر دەبیسترێن، مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانانە و تا چەند کاتژمێرێکی دیکە بەردەوامییان دەبێت و هیچ جێگای مەترسی نین”.
کەمێک پێش ئێستا لە شاری هەولێر چەند دەنگێکی بەهێز بیسترا و هاووڵاتییانیش هەستیانپێکردووە.