بۆ جاری دووەم لە هەفتەیەدا کۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دواخرا.
بریاربوو سبەینێ دووشەممه کۆبونەوەی دووهمی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی بەرێوەبچێت، بەڵام سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگهیاند كه جارێکی دیکە کۆبونهوهكه بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه.
له زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له پهرلهمانی كوردستان بە میدیاکانی نزیک لە پارتی راگهیاند: بریار بوو سبەینێ دووشەممە گەڕی دووەمی کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی بهڕێوهبچێت بەڵام كۆبونهوهكه دواخراوە بۆ کاتێکی دیکە.
سەبارەت بە هۆکاری دواخستەکەشی ئاماژەی بەوەشکردووە، دواخستنەکە پەیوەندی بە تیکچوونی باری تەندروستی سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکێتییەوە هەیە و هۆکاری سیاسی نییە.