گەڵامێو بۆ هەینی داهاتوو بە 80 هەزار دەفرۆشرێت



خاوەنی یەكێك لە دوكانەكانی میوە لە شاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی گەڵا مێو بۆ ئەمساڵ لەنێوان (25-30) هەزار دیناردایە و لەكاتێكدا لە وەرزی زستان لەنێوان (14-18) هەزار دینار فرۆشراوە.

حاجی سەردار، خاوەنی دوكانی میوە لە شاری سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو خواستێكی زۆر لەسەر گەڵامێو هەبوو ، هەر زوو لە بازاڕ نەما بەهۆی ئەوە ڕۆژی هەینی هاووڵاتیان ڕوویان لە شوێنە گەشتیارییەكان كرد و یەكەم بەهارە گەشتیان ئەنجامدا.

وتیشی، “هەر لە ئێستاوە هاووڵاتیان داوای گەڵا مێو دەكەن بۆ هەینی داهاتوو، كە نرخەكەی تا ئێستا لەنێوان (25-30 ) هەزار دیناردایە و ئەگەری بەرز بوونەوەی نرخەكەشی هەیە، بەهۆی زۆری خواست لەسەر ئەو گەڵایە”.

ڕاشیگەیاند، ئەو گەڵا مێوەی ئێستا لە بازارەكان هەیە، هەندێكی هی دەرەوەی وڵاتە بەتایبەت توركیا، ئەو ناوچانەی گەرمترن لە هەرێمی كوردستان یان وەرزی پێگەیشتنیان خێراترە لە لای خۆمان.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) بۆ هەینی داهاتوو، پێدەچێت یەك كیلۆ گەڵامێو بە بڕی 80 هەزار دینار بگاتە دەستی هاووڵاتیان تا لە خواردنی یاپراخی گەشتەكەیان بەكاری بهێنن.

 

فەرمانی دەستگیركردن بۆ كازمی دەردەچێت
پێت فەرمانی دەستگیركردن بۆ كازمی دەردەچێت
بانكی ناوەندی بۆ نرخی دۆلار ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
دوات بانكی ناوەندی بۆ نرخی دۆلار ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پەیوەنیدر