سودانی: حزبەكان بەرپرسان دەپارێزن



 

محەمەد شیاع سودانى سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەشێك لە بەرپرسان و فەرمانبەران لەلایەن هێزە سیاسییەكانەوە دەپارێزرێن، ئاماژە بە نەبوونی هێڵی سوریش دەكات لە بنبڕكردنی گەندەڵی لە عیراق.

سودانی لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی (العربیە) ڕایگەیاند”هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانە، ئەو بڕیارەش لەدەستی فراكسیۆنە سیاسییەكاندایە و حكومەت ئامادەیە هەڵبژاردنەكە ئەنجام بدات”.

لەبارەی پاشەكشەكردنی ڕەوتی سەدر لە پرۆسەی سیاسی، سودانی هیوای خواست ڕەوتەكە”بەشداریی لە هەموو چالاكییە سیاسییەكانی وڵاتدا بكات”، بڕیارەكەی ڕەوتی سەدریشی لەبارەی پاشەكشەكردن لە پەرلەمان، بە “خەمناك” وەسفكرد.

سەبارەت بە دەستدرێژییە بەردەواكان بۆسەر خاكی عیراق، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە دیمانەكەدا ڕایگەیاند”حكومەت دەستدرێژییەكاتی توركیا و ئێرانى بە گرتنەبەری ڕێكاریی فەرمی ڕەتكردۆتەوە”.

حەوت بومەلەرزە لە خانەقین تۆماركراون
پێت حەوت بومەلەرزە لە خانەقین تۆماركراون
زێڕ ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات و زێڕنگەرێك هۆشداری دەدات
دوات زێڕ ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات و زێڕنگەرێك هۆشداری دەدات
پەیوەنیدر