ئەكرەم هادی كەشناس، ئاماژە بە ڕوودانی بەمەلەرزەیەكی سوك دەكات لە قەزای خانەقین.
ئەمڕۆ شەممە، هادی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”بومەلەرزەیەك ڕوویدا كە چەقەكەی شاری قەسری شیرینی ئێرانییە، پاش لەرزەكەشی گەیشتە 5 شاری عیراق لەوانە شاری خانەقین و هەندێك لە هاووڵاتیانى شارەكە هەستیان پێكرد”.
بە وتەی ئەو كەشناسە”بومەلەرزەكە حەوتەم بومەلەرزەی لەو جۆرەیە كە لە ساڵی 2023دا لە خانەقین تۆماردەكرێن و گوڕەكەیان لە دەوروبەری 3 پلەدا بوون بە پێی پێوەری ڕێختەر”، ئاماژەی بە خانەقین و مەندەلی و قەزانیە و كەلاريش كرد كە زۆرترین ئەو شارانە ڕووبەڕووی بومەلەرزە دەبنەوە.
پاش لەرزەكان لە ناوچەكانی خۆرهەڵاتی عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادییان كردووە، پاش ئەوەی لە 6ی شوباتی ڕابردوو دوو بومەلەرزەی بەهێز توركیا و سوریایان هەژاند و بوونە مایەی گیان لەدەستدانى دەیان هەزار كەس.