ئەمڕۆ عیراق ڕووبەڕووی ئۆزبەكستان دەبێتەوە



هەڵبژاردەی لاوانی عیراق لە گەڕی دووی جامی ئاسیا 2023، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆزبەكستان دەبێتەوە.

قەحتان مالیكی، ڕێكخەری ڕاگەیاندنی هەڵبژاردەی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”هەڵبژاردەی لاوانی عیراق ئامادەكارییەكانی تەواوكردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەكەی ئەمڕۆ، بەجۆرێك دەیەوێت سەركەوتن بەدەستبهێنێت، تا زووتر گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو مسۆگەر بكات”.

بە وتەی قەحتان مالیكی”كەشەكە زۆر ئەرێنییە و شاندی هەڵبژاردەی عیراق هیوایەكی زۆری بە بردنەوەیە لەم یارییەدا كە دەبێت هاوشێوەی ڕووبەڕووبوونەوەكەی ئەندۆنیسیا بێت كە هەڵبژاردەی عیراق وێڕای بوونی حاڵەتێكی دەركردن سەركەوتنی بەدەستهێنا”.

یارییەكەی ئەمڕۆی هەڵبژاردەی عیراق بەرامبەر بە ئۆزبەكستان، لە یاریگای بۆنیودكۆر لە كاتژمێر حەوتی ئێوارە بە كاتی ئۆزبەكستان و كاتژمێر پێنج بە كاتی عیراق، بەڕێوەدەچێت.

 

عیراق، بە تەواوەتی ڕێگە لە هاتنەناوەوەی خواردنەوە كحولییەكان دەگیرێت
پێت عیراق، بە تەواوەتی ڕێگە لە هاتنەناوەوەی خواردنەوە كحولییەكان دەگیرێت
شەوی بەرات و یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریكرا
دوات شەوی بەرات و یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریكرا
پەیوەنیدر