بوومەلەرزەیەك لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان ڕوویدا و 22 كیلۆمەتر لە خانەقینەوە دوور بووە.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا و كاتژمێر 10:16 خوولەكی بەیانی، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 3.7 پلە ڕێختەر لەنێوان خانەقین و مەرزی خوسرەوی ڕوویدا.
ڕاشیگەیاند، چەقی بوومەلەرزەكە لەدیوی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووه بە قوڵابی 12 كیلۆمەتر لەناخی زەوی.
ئاماژەی بەوەشكرد، بوومەلەرزەكە بە دووری 22 كیلۆمەتر لەسەنتەری شارۆچكەی خانەقین ڕوویداوە.