پێشبینی دەكرێت لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا جارێكی تر بارانی بەلێزمە دەستپێبكات و پلەكانی گەرماش ڕوو لە دابەزین بكەن.
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی كەشناسی عیراق، پێشبینییەكانی بۆ باری كەشەوهەوا بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی كرد، بارانی بەلێزمە دەستپێبكات و پلەی گەرما زیاتر ڕوو لە دابەزین بكات.
دەستەی كەشناسی عیراق دەڵێت، لە سێ شەممەی داهاتوودا گۆڕانكاریی بەسەر كەشوهەوادا دێت و بارانی بەخوڕ دەبارێت و پلەی گەرماش زیاتر دادەبەزێت.
لە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە، شەپۆلێكی بارانبارین ڕووی لە عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرد، لەهەندێك ناوچەشدا دروستبوونی لافاو زیانی زۆری بە هاووڵاتیان گەیاند.