دەستەی نەزاهەی فیدراڵی، دەرچوونی فەرمانی دەرستگیركردن بۆ ژمارەیەك بەرپرسی باڵای حكومەتی پێشوو بە تۆمەتی دەستگرتن بەسەر پارەی ئەمیندارێتی باجەكان ڕادەگەیەنێت.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەی نەزاهە ڕایگەیاند”بەهۆی دەركەوتنی بەڵگەی نوێ، ژمارەیەك كەسایەتی حكوومەتی پێشوو تێوەگلاون لە دزینی پارەیەكی زۆری ئەمیندارێتی باجەكان، بۆیە دادگای دووی لێكۆڵینەوەی كەرخ، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ چوار گەورە بەرپرسی حكوومەتی پێشوو دەركرد”.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەی نەزاهە دەڵێت”فەرمانی دەستگیركردن و پشكنین بۆ هەریەك لە عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی وەزیری دارایی پێشوو و ڕائید جوحی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی پێشوو و موشريق عەباس ڕاوێژكاری سیاسی كازمی و ئەحمەد نەجاتی سكرتێری تایبەتی سەرۆك وەزیرانی پێشوو دەرچووە”.
دەرچوونی فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو بەرپرسانە، پەیوەندی بە “دزی سەدە”وە هەیە كە خۆی لە پارەی ئەمیندارێتی باجەكاندا دەبینێتەوە و بڕەكەی دەگاتە نزیكەی دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دۆلار.
.