لافاو جەلەولا هەراسان دەكات



ئاوی باران و لافاو شاری جەلەولا هەراسان دەكات و بەو هۆیەوە چەند ماڵێك زیانیان پێدەگات.

بەهۆی بارانی بەلێزمە كە زۆربەی شارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانی گرتەوە، لافاو لە چەند ناوچەیەكدا دروستبوو، شاری جەلەولاش كە ڕێژەیەكی زۆری بارانبارینی بەخۆوەبینی، بە هۆی ئاوی لافاوەوە چەند ماڵێك زیانیان پێگەیشت.

بەپێی زانیارییەكان، لە شەوی ڕابردوودا لافاو زیانی بە چەند ماڵێك گەیاندووە لە شاری جەلەولا و تیمەكانی بەرگری شارستانیش ناچاربوون خێزانەكان بۆ ناوچە ئارامەكان بگوازنەوە.

شاری جەولەلا بە شارێكی كوردستانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دادەنرێت و لەڕووی ئیدارییەوە دەكەوێتە سنوری پارێزگای دیالە.

بارانی بەلیزمە دەستپێدەكات و پلەی گەرماش دادەبەزێت
پێت بارانی بەلیزمە دەستپێدەكات و پلەی گەرماش دادەبەزێت
بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەستیپێكردەوە
دوات بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەستیپێكردەوە