دەربەندیخان مانگرتنی شكاند



هاووڵاتییانی شارۆچكەكە: ئەگەر بەڵێنەكان جێبەجێ‌ نەكرێن دەچینەوە سەر شەقام
دوای زیاتر لە مانگێك لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی و مانگرتنی سەرتاسەری، هاووڵاتییانی شارۆچكەی دەربەندیخان مانگرتنیان شكاند.

ماوەی مانگێك و 3 ڕۆژ، هاووڵاتیانی شارۆچكەی دەربەندیخان لە سەرقام مانەوە و خۆپیشاندانیان لەبەرامبەر كەمی و خراپی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی ژیانكردن لە شارۆچكەكەدا ئەنجامدا و دواتر مانگرتنی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند.

ڕۆژی 1ی ئەم مانگە هاووڵاتییانی شارۆچكەكە مانگرتنی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند و بەو جۆرە درێژەیان بە خۆپیشاندانەكانیان دا، ئەو مانگرتنە سەرتاسەرییە، لایەنە پەیوەندیدارەكان بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتەكانی شارۆچكەكەیاندا، هاووڵاتییانی شارۆچكەكەش مانگرتنەكەیان شكاند و دەڵێن، ئەگەر ئەو بەڵێنانەی پێمان دراون وەك خۆیان جێبەجێ‌ نەكرێن “دەچینەوە سەر شەقام”.

هاوكار قادر، یەكێك لە ڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكەی دەربەندیخان ئەمڕۆ هەینی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای مانگێك و 3 ڕۆژ لە دەربڕینی ناڕەزایی و ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە شارۆچكەی دەربەندیخان، دوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بەڵێنی دابینكردنی پارەی پێویستمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی ئاو و رێگاو بان و تەندروستی، زیادكردنی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانییمان پێدرا.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی ئەو بەڵێنانەمان پێدراوە، ئەمڕۆ مانگرتنمان شكاند، بەڵام لە ئەگەری جێبەجێ نەكردنی ئەو بەڵێنانە دووبارە دەچینەوە سەر شەقام.

ئەوە لەكاتێكدایە، گرفتی كەمی و خراپی خزمەتگوزارییەكانی ژیانكردن، (ئاو، كارەبا، سووتەمەنی، تەندروستی و ڕێگاوبان، مووچە) هاوولاتییانی هەرێم لە بەشێكی زۆر ی شار و شارۆچكەكانی هەرێم ناوە ناوە دەهێنێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت.

 

باندێكی پێنج كەسی دەستگیركرا
پێت باندێكی پێنج كەسی دەستگیركرا
بڕیاری دوورخستنەوەی عوسمان كانی كوردەیی هەڵوەشایەوە
دوات بڕیاری دوورخستنەوەی عوسمان كانی كوردەیی هەڵوەشایەوە
پەیوەنیدر