بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بڕینی كارەبای ژمارەیەك باخی راگەیاند.
دیار عەبدولستار، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سلێمانی / رۆژئاوا ، رایگەیاند: تیمەكانی بڕین و نەهێشتنی سەرپێچی سەر تۆڕەكانی كارەبای بەڕێوەبەرایەتییەكەیان هەڵمەتێكیان بۆ بڕێنی سەرپێچی و زیادەڕۆییەكانی سەر تۆڕەكانی كارەبا لەسنوری باخەكانی كێلەسپی سنوری هۆبەی چاكسازی ڕاپەڕین ئەنجامدا.
ڕاشیگەیاند: ئەم هەڵمەتە بۆ پاراستنی تۆڕەكانی كارەبایە لە زیادەڕۆیی و بەفیڕۆدانی وزەی كارەبایە لە پێناو زیاتر خزمەتی هاوڵاتیان و هاوبەشانی كارەبا.
وتیشی: ئەم جۆرە هەڵمەتانە بەردەوام دەبێت تا تۆرەكانی كارەبا و بەرهەمی كارەبا لە زیادەڕۆیی بپارێزرێن.