شاندێكی كەنەكە لە باشووری كوردستانە



ئامادەكاری بۆ كۆنفرانسێك لە ساڵوەگەڕی پەیمانی لۆزاندا دەكرێـت

شاندی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) بە سەرۆكایەتی هاوسەرۆكی كەنەكە ئەحمەد قەرەموس سەردانی باشوری كوردستانی كرد. شاندەكە لە سلێمانی لەگەڵ كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆبووەوە.

هاوسەرۆكی گشتی كەنەكە ئەحمەد قەرەمووس بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند ” ١٠٠ ساڵ بەسەر پەیمانی لۆزان تێپەڕی. لە پەیمانەكەدا كوردستان دابەشكرا و ئەنجامێكی خراپی لێكەوتەوە، شاندی كەنەكە داوای هەڵوێست و نارەزایەتی هاوبەشی كورد و كوردستان لە بەرامبەر پەیمانی لۆزان دەكات.”

دەشڵێت: لە ماوەی شەش مانگدا لەدژی پەیمانی لۆزان چالاكیەكی زۆر ئەنجامدراون وەك؛ كۆنفراس، پانێل، خۆپیشاندان، پێشانگا، چاوپێكەوتنی سیاسی نێودەوڵەتی و لە كۆتاییدا كۆنفرانسێك لەسەر ئاستی پارتە سیاسیەكانی كوردستان ئەنجام دەدرێت. لە كۆنفرانسەكەدا هەموو بەش و پێكهاتەكانی كوردستان ئیرادە و نارەزایەتی گەلی كورد لەدژی لۆزان پیشان دەدەن.

ئاماژەی بەوەشكرد ” ئامانجی ئێمە لە سەردانمان بۆ باشووری كوردستان ئەوەیە ئێمە لەگەڵ هەموو پارت، لایەنە سیاسیەكان، رێكخستن و پێكهاتەكان كۆبوینەتەوە و پێكەوە هەڵوێستێكی هاوبەش پیشان بدەین. لەبەرئەوەی تاوەكو ئێستا هەرچی قڕكردن، جینۆساید و كۆمەڵكوژی كە بەسەر كورددا هاتووە، بەهۆی پەیمانی لۆزانەوە بووە.”

بوومەلەرزەیەك مەڕەشی هەژاند
پێت بوومەلەرزەیەك مەڕەشی هەژاند
ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ به‌راییه‌كانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی راگەیەندرا
دوات ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ به‌راییه‌كانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی راگەیەندرا
پەیوەنیدر