سەرۆكایەتی كۆمار لەبارەی دانانی نوری مالیكی بە جێگر ڕوونكردنەوە دەدات



سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، ڕاستی ڕاسپاردنی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆك كۆمار، ئاشكرا دەكات.

عالیە جبوری، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”هیچ ڕاگەیەندراوێكيان لەبارەی هەواڵی ڕاسپاردنی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆك كۆمار بەدەست نەگەیشتووە، هیچ شتێكی فەرمیيان لەو بارەیەوە پێنەگەیشتووە”.

بە وتەی جبوری”ئەو زانیاریی و هەواڵانە لە بنەماوە لای ئەوان لە سەرۆكایەتی كۆمار نییە”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەواڵی ڕاسپاردنی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بڵاوبۆوە.

 

بڕیاری نوێی لە سودانییەوە
پێت بڕیاری نوێی لە سودانییەوە
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران؛ لەماوەی 3 مانگدا ٣٨ قوتابخانەی كچان ژەهراوی كراون
دوات ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران؛ لەماوەی 3 مانگدا ٣٨ قوتابخانەی كچان ژەهراوی كراون
پەیوەنیدر