پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ئاشكرای دەكات، كە بەهۆی وردبینی كردنی دۆسیەی فەرمانبەران دابەشكردنی مووچە دواكەوتووە و دەشڵێت: “300 هەزار بندیوار هەیە”.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی (الصباح)ی ڕاگەیاندووە، عێراق 300 هەزار فەرمانبەری بندیوار و 250 هەزار فەرمانبەری دوو مووچە و سێ مووچەی هەیە.
ڕاشیگەیاندووە، وردبینی بۆ دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە دەستیپێکردووە، هەر ئەمەشە بۆتەهۆی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بۆ چەند ڕۆژێک.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پارەی تەواو بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی عێراق ئامادەیە، هیچ کێشەیەک لە ئارادانییە، دواکەوتنەکە پەیوەندیی بە وردبینیکردنی دۆسیەی بەشێک لە فەرمانبەرانەوە هەیە.