بەبڕیاری وەزیری دارایی لە ڕۆژانی پشوودا بانكەكان كراوە دەبن



وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بانكەكان لە ڕۆژانی پشوودا كراوە بن .

ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڕیاریدا لە ڕۆژانی پشوودا بانكەكانی سەر بەوەزارەتی دارایی كراوە دەبن بۆ دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند ڕۆژێكە دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران لە پارێزگاكانی هەرێم دەستی پێكردووە و وەزارەتی دارایی و ئابوریش بانكەكانی ڕاسپاردووە هەموو كارئاسانیەك بۆ دابەشكردنی ئەو پارەیە بكەن كە بڕەكەی ، ١٣٩ ملیار و ٦٨٧ ملیۆن دینارە و تایبەتە بە شایستە داراییەكانی ٢٠١٥ـی گەنمی جوتیاران.

بڕی پارەكە بە پێی پارێزگاكان بەم شێوەیەیە:
هەولێر ٦٠ ملیار و ٥٦٩ ملیۆن و ٧٤٨ هەزار دینار.
سلێمانی ٤٤ ملیار و ١٢٩ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار دینار
دهۆكیش ٣٤ ملیار و ٩٨٧ ملیۆن و ٩١١ هەزار دینار.

ژمارەیەك هەلی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگەیەندرا
پێت ژمارەیەك هەلی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگەیەندرا
ڕاوی ماسی قەدەغە دەكرێت
دوات ڕاوی ماسی قەدەغە دەكرێت
پەیوەنیدر