ژمێریاری دادنوسی خانەقین لەسەر دزی دەركرا



خالید شوانی وەزیری داد لە حكومەتی فیدراڵ، دوورخستنەوەی ژمێریاری دادنوسی خانەقین لەسەر كارەكەی ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بەهۆی دزینی پارەوە دەدرێتە دەستەی نەزاهە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ڕاگەیاندنی وەزارەتی دادی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”خالید شوانی وەزیری داد، كارمەندێكی ژنی بە ناونيشانی ژمێریار لە فەرمانگەی دادنوسی خانەقینی لەسەر كارەكەی دەركرد، بەو پێیەی سەلمێنرا كە پارەی لە فەرمانگە دزیوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”شوانی كەیسی كارمەندەكەی ڕەوانەی دەستەی نەزاهە كردووە، لیژنەی ناوەندیش لە وەزارەتی داد ڕاسپێردراوە پارە دزراوەكان بگێڕێتەوە”.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی داد دەڵێت”شوانی فەرمانی كردووە، بە توندی ئەو كارمەند و بەرپرسانە سزا بدرێن كە لە فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتەكەیان كاردەكەن و كەمتەرخەمی لە ئەرك و كارەكانیاندا دەنوێنن”.

 

 

شێوازی وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەگۆڕێت
پێت شێوازی وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەگۆڕێت
كۆمیتەی ناوەندیی پارتی ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
دوات كۆمیتەی ناوەندیی پارتی ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر