سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار، ڕاسپاردنی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار ڕادەگەیەنێت.
سەرچاوەیەكی سیاسی بە میدیاكانی عیراقی ڕایگەیاند”عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار، نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای بۆ جێگری خۆی ڕاسپاردووە”.
بە وتەی سەرچاوەكە”مالیكی بەمنزیكانە لە پۆستەكەیدا دەستبەكاردەبێت”.
لە ساڵی 2016، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، فەرمانی بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێكی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر كرد كە پەیوەندی بە هەڵوەشاندنەوەی پۆستى جێگرانی سەرۆك كۆمارەوە هەبوو، بەو پێیەی سەرپێچی دەستوری وڵاتە و بوونی ئەو پۆستانە بە پێویست دادەنێت.