چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان ژمارەیەك هەلی كاری بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سنوری گەرمیان بەشێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت.
بەپێی بڵاوكرایەوەیەك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان” ژمارەیەك هەلی كار بۆ ٢٥ كەس لە هەردوو قەزای كەلار و كفری بەردەستە بۆ ئەوەی بە شێوەی گرێبەست دابمەزرێنرێن لە پەیمانگای نابیستانی گەرمیان و كفری بۆ پیشەی مامۆستایی”.
هەر لە لە بڵاوكراوەكەدا هاتووە” لەو ٢٥ كەسە ١٦كەسیان بۆ قەزای كەلار و نۆ كەسیش بۆ قەزای كفری دادەمەزرێندرێن و دامەزراندەكەش بۆ پەیمانگای نابیستان دەبێت و دانیشتووانی قەزای كەلار دەتوانن لە ٧ی ئەم مانگەوە فۆڕم وەرگرن و دانیشتوانی كفریش لە ٨ی مانگەوە فۆڕمی دامەزراندن وەردەگرن”.
چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان دەڵێت”ئەوەش هاتووە، ئەوانەی فۆڕمەكە پڕدەكەنەوە، دەبێت لە ماوەی هەفتەیەكدا فۆڕمەكە بگێڕنەوە و مەرجە ئەو كەسەی پێشكەشی دەكات خۆی بچێت بۆ وەرگرتنی فۆڕم”.
سەبارەت بە مەرج و پێداویستییەكانیش بەڕێوەبەرایەتییەكە داوا دەكات، پێشكەشكار كارتی نیشتمانی و كارتی زانیاری لەگەڵ كۆپیەكدا پێبێت و فۆڕمەكە بە راست و دروستی پڕ بكاتەوە و بڕوانەمە یاخود پشتگیری دەرچوونی لە زانكۆ و پەیمانگا هاوپێچ بكات لەگەڵ سەرجەم بەڵگەنامە كەسییەكانیدا. ئاماژەی بەوەشداوە، نابێت هیچ سڕینەوەیەك بە قەڵەم و حیبر لەسەر فۆڕمەكە بەكاربهێندرێت.
مەرجی تەمەن و ئەو بوارانەی دەرچوان تیایدا دادەمەزرێن لە پەیمانگای نابیستانی گەرمیان ئەمانەن :
١- مامۆستای ئینگلیزی دوو كەس – تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ
٢-مامۆستای عەرەبی دوو كەس – تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ
٣-مامۆستای كوردی دوو كەس – تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ
٤-مامۆستای بیركاری دوو كەس – تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ
٥-مامۆستای هونەر یەك كەس – تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ
٦-مامۆستای كۆمپیتەر یەك كەس – تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ
٧-مامۆستای زانست سێ كەس – تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ
٨-مامۆستای وەزرش یەك كەس – تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ
٩-مامۆستای كۆمەڵایەتی دوو كەس – تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ
مەرجی تەمەن و ئەو بوارانەی دەرچوان تیایدا دادەمەزرێندرێن لە پەیمانگای نابیستانی كفری ئەمانەن:
١- مامۆستای ئینگلیزی یەك كەس– تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ
٢- مامۆستای عەرەبی یەك كەس– تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ
٣- مامۆستای كوردی یەك كەس– تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ
٤- مامۆستای بیركاری یەك كەس– تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ
٥- مامۆستای هونەر یەك كەس– تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ
٦- مامۆستای كۆمپیتەر یەك كەس– تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ
٧- مامۆستای زانست یەك كەس– تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ
٨- مامۆستای وەزرش یەك كەس– تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ
٩- مامۆستای كۆمەڵایەتی یەك كەس– تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ