سەرۆكی هەرێم: پڕۆسەی یەكخستنەوەی پێشمەرگە سەردەخەین



 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پڕۆسەی چاكسازی و ڕێكخستن و یەكخستنەوەی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و پرۆسەكە سەردەخەن.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبووەوە و ڕایگەیاند، پرۆسەی چاكسازی و ڕێكخستن و یەكخستنەوەی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و پڕۆسەكە سەردەخەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 02-03-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ژەنەراڵ ماتیو ماكفارلان، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەبوون.

بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، هەنگاوەكانی پرۆسەی چاكسازی و رێكخستنەوەی پێشمەرگە، دوایین پێشهاتەكانی شەڕی دژی تیرۆر و هاوئاهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ كران.

لە كۆبوونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیرییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی كردووە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و ڕایگەیاندووە، وێڕای بەربەست و كێشەكان، وەزارەتی پێشمەرگە پابەندە و لە پرۆسەی چاكسازی و رێكخستن و یەكخستنەوەی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و پرۆسەكە سەردەخەن. هەروەها سوپاسی ئەمریكا و وڵاتانی دیكەی دۆستی كرد بۆ هاوكاری و پشتگیرییان لە پڕۆسەكە.

ئەمریكا نهێنییەكانی هۆگەربێتسی ئاشكرا كرد
پێت ئەمریكا نهێنییەكانی هۆگەربێتسی ئاشكرا كرد
“گۆڕانی كەشوهەوامان بەجدی وەرگرتووە”
دوات “گۆڕانی كەشوهەوامان بەجدی وەرگرتووە”
پەیوەنیدر