کەشناسی سلێمانی بڕی بارانبارینی ئەمساڵی هەڵەبجە و سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین بڕی باران لە ناحیەی بەرزنجە باریوە و کەمترین بڕیش لە قەزای کەلار بووە.
کەشناسی سلێمانی، ئاماری رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، زۆرترین بڕی باران لە ناحیەی بەرزنجە باریوەو لە زۆربەی ناوچەكانیش ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بارانی زیاتر باریووە.
بەپێی ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، تاوەكو ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەنتەری شاری سلێمانی ٣٣٧,١ ملم باران باریوە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر بووە، كە ٣١٨,٨ ملم بووە.
کەشناسی سلێمانی دەشڵێت:” لەناحیەی بەرزنجەش ئەمساڵ ٦٦٨,٢ ملم باران باریوە، لەكاتێكدا ساڵی پار ٦٤٠,٨ملم بووە، كەمترین رێژەی بارانبارینیش لە قەزای كەلار بووە، كە تەنها ١٦٢,٤ ملم بووە”.